×

حکومەتی ھەرێم: خوێندن لەناوەندەکاندا بەردەوام دەبێت

 2021-02-22
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، خوێندن لەناوەندەکان بەردەوام دەبێت و بۆ ئاھەنگ و بۆنەکانی مانگی ئاداریش رێگە بەگردبونەوەی جەماوەری نادرێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لەکۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، دەسەڵات دراوە بە ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگاکان بۆئەوەی ھاتوچۆ لە بازگەکانی ھەرێم لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق کەمبکرێتەوە و تەنھا رێگە بە شاندی فەرمی حکومی بدرێت ھاتوچۆ بکەن.

وتیشی، "سەرجەم بۆنەکانی مانگی ئاداری ئەمساڵ بەرز رادەگیرێن، بەڵام رێگە بەگردبونەوەی جەماوەری نادرێت و پێچەوانەی رێنماییەکانی خۆپارێزیە لە کۆرۆنا".

جوتیار عادل وتیشی، "سزا جێبەجێدەکرێت بەرامبەر ھەرکەسێک کە لەشوێنە گشتیەکان دەمامک نەبەستێت و داواش لەھەمو ھاوڵاتیان و فەرمانبەران و چین و توێژەکان دەکەین رەچاوی دۆخەکە بکەن و دەمامک بەکاربھێنن، چونکە دۆخەکە لەدەستدەربچێت کارەساتێکی گەورە رودەدات لەچوارچێوەی بڵاوبونەوەی نەوەی نوێی کۆرۆنا یاخود کۆرۆنای گۆڕاو".

ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچوار ھەفتەی رابردو بەرزبوەتەوە، تەنھا وەزارەتی تەندروستیش پەیوەستە بە بڵاوکردنەوەی ھەر داتایەک لەبارەی بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە.

 


‌نوێترین