×

سلێمانی.. بە گومانی توشبوونیان بە کۆرۆنای گۆڕاو سێ کەس رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت کران

 2021-02-23
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رایگەیاند، "شەوی رابردوو، سێ کەس کە گومانی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لێکراوە رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا کراون."

ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو سێ کەسە گومانلێکراوە رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا کراون و پاش پشکنین روون دەبێتەوە ئایا توشبووی کۆرۆنای گۆراون یاخود نەخێر.

رۆژی ٢١ی ئەم مانگە پێنج توشبووی کۆرۆنای گۆڕاو لە ھەرێم تۆمارکران کە سەرجەمیان لە ھەولێرن.

 


‌نوێترین