×

نەتەوە یەکگرتوەکان ئیدانەی توندوتیژیەکانی شاری ناسریە دەکات

 2021-02-23
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، روداوەکانی ئەمڕۆ و چەند رۆژی رابردوی شاری ناسریە ئیدانە دەکات و داوا دەکەن ئەو کەسانەی بەرپرسن لە توندوتیژییەکان بەسزا بگەیەنرێن.

نوسینگەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق (یونامی) لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "یونامی بەتوندی ئیدانەی ھیرشە خوێناوییەکەی شاری ناسریە دەکات و داوا لە تەواوی دەسەڵاتەکان دەکەین کۆتایی بەم رووداوانە بھێنن و تاوانبارانی ئەم ھێرشە و ئەوانی پێشوتریش پەلکێشی بەردەم دادگا بکەن".

یونامی، جەخت دەکەنەوە ئارامی و نەھێشتنی ئاشتییانەی جیاوازییەکان تاکە چارەسەری پێشڤەچونە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی شاری ناسریە لە پارێزگای زیقار گرژی رویداو و بەوھۆیەوە زیاتر لە ٣٠ کەس برینداربون کە ١٧ کەسیان لەھێزە ئەمنییەکانبوون.

دۆخی خزمەتگوزاری و ھەلی کار لەو پارێزگایەدا نزمترینە بەراورد بەپارێزگاکانی دیکەی عێراق و دوێنێش خۆپیشاندەرێک کوژرا و دەیانی تریش برینداربوون.

 


‌نوێترین