×

ئەمریکا کارمەندێکی بانکی ناوەندی عێراق خەڵات دەکات

 2021-02-23
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کارمەندێکی بانکی ناوەندی عێراقی خەڵات کرد بەھۆی پێشنیازێکی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە.

لە راگەیەندراوێکی باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە عێراقدا ھاتووە، " سوپاس و پیرۆزبایی لە (زوحا محەمەد عەلی)، دەکەین رێزلێنانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای پێشکەش دەکەینکە توانیویەتی بەھۆی پێشنیارێکی بۆ بانکی ناوەندی لە بارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران لە رێگەی پرۆژەی کەی کاردەوە لە پێناو بنەبرکردنی گەندەلی".  

ئاماژەبەوەشکراوە، " زوحا سەرپەرشتی ئەو کارەی کردووە لە بانکی ناوەندی کە کارئاسانی زۆری بۆ فەرمانبەرانی راستەقینە کردووە و ناوی ئەوانەشی ئاشکراکردووە کە زیاد لە موچەیەکیان وەرگرتووە بە نایاسایی".

ئەوەش روونکراوەتەوە، " ئەو کارەی زووحا کار ئاسانی زیاتر بۆ حکومەت دەکات لە بنەبرکردنی گەندەڵی و ئاشکراکردنی فەرمانبەرانی بندیوار و نادیار".

قد تكون صورة لـ ‏‏شخص واحد‏ و‏نص مفاده '‏Anticorruption Champion DHUHA A. MOHAMMED Ms. Mohammed designed and led a Central Bank of Iraq initiative to establish a country-wide credit card infrastructure that facilitates digitized payroll payments. These payments establish an auditable trail, enabling the Government of Iraq to carry out the difficult but critical ongoing mission of purging ghost workers from its payrolls. DIRECTOR GENERAL FOR ELECTRONIC PAYMENTS, CENTRAL BANK OF IRAQ الاكير‏'‏‏


‌نوێترین