ھاوشێوەی رۆژانی رابردوو، کاسبکارانی پێنجی حەسارۆک لە ھەولێر سەرقاڵی ریزکردن و رازاندنەوەی عەرەبانەکانیان بوون بە سەوزە و میوەی جۆراوجۆر، بەڵام بەبێ ھیچ ئاگادارکردنەوەیەک وەزارەتی شارەوانیی بە پاڵپشتی ھێزێک و چەندین شۆفڵ تەواوی سەوزە و میوەی کاسبکارەکانی لە نێوبرد و پانیان کردەوە.
ئەو کاسبکارانە باسلەوەدەکەن، کە پێشتر مۆڵەتی کارکردنیان لەو شوێنە وەرگرتووە کەچی ئەمڕۆ بە خۆیان شۆفڵەکانیانەوە چونەتە سەر شوێنی کارکردنیان و تەواوی سەوزە و میوە و کەپرەکانی ناوچەکەیان تێکداوە و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە
تێکدانی شوێنی کارکردنی دەستگێڕەکان لەکاتێکدایە بە ھەزاران دۆنم و پارچە زەویی بازرگانی و ستراتیژی لەلایەن بەرپرسانەوە داگیرکراوە کە بە ملیارەھا دۆلار دەخەمڵێندرێت و ھیچ لێپرسینەوەکیشیان لێ ناکرێت، بەڵام بەناوی زیادەڕەوییەوە بەرپرسان ناھێڵن خەڵکیی پاروە نانێک پەیدابکات