نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاستی له ماوه‌ی ساڵێك و سێ مانگی رابردوودا دابه‌زیی
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی زێڕ به ڕێژه‌ی 3% دابه‌زیی و له ئێستاشدا هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به ١٧٢٠ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت كه ئه‌وه نزمترین ئاسته له مانگی شه‌شی ساڵی رابردوه‌وه
دابه‌زینی نرخی زێڕ بۆ ئه‌م ئاسته له‌كاتێكدایه كۆتایی ساڵی رابردوو نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ ٢٠٠٠ دۆلاری تێپه‌ڕاند كه ئه‌وه به‌رزترین ئاستی نرخی زێڕ بوو له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا