شاسوار عهبدولواحید رایگەیاند، دەسەڵاتداران رۆژ له دوای رۆژ هەرێمی کوردستان بۆ خراپتر دەگۆڕن.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئیدانەی هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محهمهدی كرد و رایگهیاند، ئەو هەرێمەی دهسهڵاتداران شانازییان پێوەدەکرد و وەک نیشانەی پێشکەوتن و جیاوازی پێی دەوترا (عێراقەکەی تر) رۆژ بە دوای رۆژ دەیگۆڕن بۆ خراپتر".
باسی لهوهشكردووه، دەسەڵاتداران رۆژ بە رۆژ هەرێم بۆ شوێنێک دەگۆڕن کە تیایدا دەنگی ئازاد و خەڵکە خاوەن هەڵوێستەکان سەرکوتدەکرێن.