×

دوای پێنج مانگ لە بێسەروشوێنبونی، ھاوڵاتیەک بە سوتاوی لە ھەولێر دۆزرایەوە

 2021-02-27
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
دوای پێنج مانگ لە بێسەروشوێنبونی، ھاوڵاتیەک بە سوتاوی لە ھەولێر دۆزرایەوە


لە مانگی ١٠ ی ساڵی رابردوەوە ھاوڵاتیەک کە خاوەنی ٤ منداڵە دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ماڵ چووەتە دەرەوە و دواتر نەگەڕاوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسەوە ئاگادارکراونەتەوە کە کوڕەکەیان بە سوتاویی لە پزیشکی دادوەرییەوە و دەتوانن وەریبگرنەوە 

کەسوکاری ئەو ھاوڵاتیەش دەڵێن لەماوەی رابردوودا چەندین جار داوایانکردووە کە دوایین پەیوەندیی تەلەفۆنی کوڕەکەیان بۆ لێبدرێتەوە چونکە ئەوان کێشەیان لەگەڵ کەسدا نەبووە و دەیانەوێت بزانن کوڕەکەیان لەسەر چی کوژراوە و دواتر سوتێنراوە، بەڵام تا ئێستا پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیان بۆ لێ نەدراوەتەوە.
 


‌نوێترین