سێ پێشنیاز بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا خراوه‌ته به‌رده‌ستی شاندی هه‌رێم به‌ڵام شانده‌كه هه‌رسێ پێشنیازه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه
سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌در له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، سێ پێشنیازیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پشكی هه‌رێمی له بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ ی عێراق خستووه‌ته به‌رده‌ست شاندی هه‌رێم، به‌ڵام شانده‌كه هه‌ر سێ پێشنیازه‌كه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و پێشنیازانه‌ی خراونه‌ته به‌رده‌ست شاندی هه‌رێم بریتین له:
یه‌كه‌م: فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه و ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به به‌غدا.
دووه‌م: ڕاده‌ستكردنی ته‌واوی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا قه‌رزی كۆمپانیاكانی نه‌وت و وڵاتانیش ده‌داته‌وه كه ئێستا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه.
سێیه‌م: راده‌ستكردنی پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و هه‌ر گه‌ڕانێكی نوێ بۆ نه‌وت.