سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هونەرمەند عوسمان حوسێن له‌نێو خێمه رزگار ده‌كات و شوێنی نیشته‌جێبونی بۆ دابین ده‌كات
پاش چه‌ندین ساڵ خزمه‌تكردن به هونه‌ری كوردی، به‌هۆی نه‌بونییه‌وه هونه‌رمه‌ند عوسمان حوسێن ناچاربوو به‌م وه‌رزی سه‌رما و سۆڵه‌یه له‌سه‌ر شه‌قام خێمه هه‌ڵبدات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد نه‌یتوانیوه كرێی خانوو بدات و هاتووه‌ته سه‌ر شه‌قام خێمه‌ی هه‌ڵداوه
عومەر مامە کوردە ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، دوای بڵاوبونەوەی ئه‌و هه‌واڵه لەسەر ڕاسپاردەی شاسوار عه‌بدولواحید سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ سەردانی ئەو هونەرمەندەیان کردووه.
باسی له‌وه‌شكردووه، شاسوار عه‌بدولواحید فەرمانی کە خانوویەکی گونجاو لەسەر ئەرکی خۆی بۆ ئەو هونەرمەندە بەکرێ بگرێت تا ئه‌و كاته‌ی لەو باورودۆخە ڕزگاری دەبێت