×

مژده‌ مه‌حمود: حکومەتی هەرێم وەک ئەوروپا باج وەردەگرێت و وەک سۆماڵ خزمەت دەکات

 2021-03-02
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
مژدە مەحمود رایگەیاند، ھیچ وڵاتێکی دونیا ھێندەی ھاوڵاتیانی ھەرێم باج نادەن بە حکومەت، لە بەرامبەر ئەو بێ خزمەتگوزاریەی لەم وڵاتەدا ھەیە


مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دەسەڵاتە دەیەوێت ھاوشێوەی ئەوروپا باج لە ھاوڵاتیان وەرگرێت و ھاوشێوەی سۆماڵیش خزمەتی ھاوڵاتیان بکات. 

باسی لەوەشکردووە، ئێستا لە دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتییە بپرسە، بۆ ئێوەش ھاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپا دەسەڵاتێکی مەدەنی، دیموکراس، خزمەتکار پەیڕەو ناکەن، وەڵامەکەیان ئەوەیە ئەوان بە ئەزمونی سەدان ساڵ گەیشتوون بەمە، یانی ئێمەش ئەزمونی زۆرمان دەوێت."


‌نوێترین