×

بەھۆی نەمانی ئۆکسجین و مردنی چەند نەخۆشێکەوە، وەزیری تەندروستی ئەردەن دەستیلەکارکێشایەوە

 2021-03-14
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بەھۆی نەمانی ئۆکسجین و مردنی چەند نەخۆشێکەوە، وەزیری تەندروستی ئەردەن دەستیلەکارکێشایەوە


دوای ئەوەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبوانی کۆرۆنا بۆ ماوەی کاتژمێرێک ئۆکسجین لە نەخۆشەکان بڕاو و شەش کەس گیانیان لەدەستدا، وەزیری تەندروستی ئەردەن دەستیلەکارکێشایەوە

نەزیر عوبەیدات، وەزیری تەندروستی ئەردەن ڕایگەیاند، بەھۆی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی ناچاربووە دەست لەکاربکێشێتەوە 

ھاوکات شا عەبدوڵا پاشای ئەردەن سەردانی نەخۆشخانەکەی کرد بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕووداوەکە و دەربڕینی ھاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە
 


‌نوێترین