برایهكی ئۆجەلان رایگەیاند، نزیکەی ساڵێک دەبێت، ھیچ زانیارییەکمان لەبارەی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە پێنەگەیشتووە
محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رایگەیاند، نزیکەی ساڵێک دەبێت، ھیچ زانیارییەکمان لەبارەی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە پێنەگەیشتووە و نیگەرانیشن بە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر دۆخی تەندروستی براکەمان بڵاودەکرێنەوە" .
باسی لهوهشكردووه، لە ڕۆژی ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ەوە و لە دوای ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی دوورگەی ئیمراڵی کە چاوم بە عەبدوڵا ئۆجەلان کەوت، ھیچ زانیارییەکی دیکەمان لەبارەی براکەمانەوە، پێ نەگەیشتووە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، دەسەڵاتدارانی تورکیا ھیچ زانیارییەکیان نادەنێ لەبارەی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە، کاتێکیش لە ڕێی پارێزەرکانییەوە داوای دیدار و زانیاری دەکەن، ھیچ وەڵامێکیان نادەنەوە.