×

پۆلیسی تورکیا لەكاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا ٣٣ کەسی دەستگیرکرد

 2021-03-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


ھاوشێوەی ناوچە جیاوازەکانی دیکە، ئاھەنگی نەورۆز لە ئامادیش بەرێوەچوو، بەڵام پۆلیسی تورکیا لە کاتی ئاھەنگەکەدا ٣٣ کەسی دەستگیرکرد.

 پۆلیسی تورکیا لە زومروت کەنت، عەلوەی نوێ و کایاپنار خاڵی پشکنینی دانا و دەستی بە پشکنین کرد.

لەو چوارچێوەیەدا پۆلیس ٣٣ کەسی دەستگیرکرد کە تیشێرتی ئاڵا و ناوی کوردستانیان لەسەر بوو، لەبەریان کردبوو و ئاڵای سەوز و سوور و  زەردیان ھەڵگرتبوو.


‌نوێترین