×

ده‌میرتاش: سه‌رجه‌م ھەوڵەکان شکست پێدەھێنین کە لەرێگەی ستەمکاریی و بەناوی یاسا و ھەڵبژاردنەوە لێمان دەکرێت

 2021-03-22
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


ھاوسەرۆکی پێشوتری ھەدەپە رایگەیاند، بەرزکردنەوەی داواکاری بۆ داخستنی ھەدەپە ھەوڵێکی دیکەی ئاكه‌په‌یە بۆ بردنەوەی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی داھاتو.

 

ده‌میرتاش باسی له‌وه‌شكرد، سەرجەم ھەوڵەکان شکست پێدەھێنین کە لەرێگەی ستەمکاریی و بەناوی یاسا و ھەڵبژاردنەوە لێیان دەکرێت.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، داواکاری گشتی تورکیا تائێستا رێکاری بەرامبەر ٦٨٧ سەرکردەی ھەدەپە گرتوەتەبەر بۆ قەدەغەی چالاکی سیاسی بەرامبەریان، بەڵام سەرجەمی ئەو ھەوڵانە ناتوانن رێگری بکەن لەوەی خەبات لەپێناوی دیموکراسی و بەرنامەکانیان رابگرن.

 


‌نوێترین