دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەنیازە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەت بەخۆی دابنێت
جەیسۆن میلەر وتەبێژی کەمپینی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ی ترەمپ، رایگەیاند: ترەمپ لە ماوەی دوو یان سێ مانگی داھاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ سۆشیال میدیا.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو سۆشیال میدیایە سەربە خودی ترەمپ دەبێت
باسی لەوەشکرد، ترەمپ بە تەواوی یاریەکە نوێ دەکاتەوە و ھەمووان لە جاران بە تامەزرۆتر تەماشای دەکەن