×

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: پرۆسه‌ی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

 2021-03-23
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ بەرێوەبردنی ھەڵبژاردنی په‌رله‌مان لە کاتی خۆیدا دەربڕی و ئاماژەی بەوەشکردووە دەستیان کردووە بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، کۆمسیۆن خشتەی کاتی دیاریکردووە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنەکان لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، تاوەکو لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

باسی له‌وه‌شكرد، دەستیان کردووە بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری  و ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.


‌نوێترین