پهرلهمانتارێی عێراق رایگهیاند، ژمارەیەک لایەنی سیاسیی ھەوڵی دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەدەن
بەدر زیادی ئهندامی فراكسیۆنی سائیرون ئاماژهی بهوهشكرد ژمارەیەک لایەنی سیاسیی ھەوڵی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان دەدەن، ئەوش بە ئامانجی دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە
پێشتر وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگهیاندبوو کە کۆمیسیۆن بڕیاریداوە دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە دەرەوە ئەنجام نەدرێت.
لهوبارهیهوه ئهو پهرلهمانتاره باسی لهوهكردووه، ئەو بڕیارەی کۆمیسیۆن پێشتر گفتوگۆی لەبارەوە نەکراوە و پێچەوانەی دەستوورە و ژمارەیەک لایەنی سیاسیی، تانەیان لەسەر ئەو بڕیارەی کۆمیسیۆن لە دادگا تۆمارکردووە