×

شه‌پۆلێكی به‌فر و باران چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

 2021-03-26
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


بەپێی پێشبینییەکان بەھۆی ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریایی ناوەراستەوە پێشبینی دەکرێ لە پاشنیوەرۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران لاواز بۆ مامناوەند ناوچە شاخاویەکانی ھەولێر و دھۆک و بەشێکی دەڤەری راپەرین و سلێمانی بگرێتەوە لە ناوچەکانی تر ئەگەری باران بارین ھەیە

ھاوکات ئەم شەپۆلە سەرەتا ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و دھۆک دەگرێتەوە دواتر لەکاتەکانی عەسردا ئەگەری ھەیە دابەزێتە سەنتەری ھەولێر و دھۆک دواتر لە رۆژی شەمەدا بە لاوازی دەگاتە ناوچەکانی سلێمانی

بەھۆی دابەزینی بارستە ھەوایەکی ساردەوە پێشبینی دەکرێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە ناوچە سنوریەکانی ھەولێر و دھۆک ئەگەری بەفربارین ھەیە ،ئەم شەپۆلە پچڕ پچڕە و تا ئێوارەی رۆژی شەمە بەردەوام دەبێت.

ئەم شەپۆلە بۆ ناوچەکانی ھەڵەبجە و گەرمیان و بەشێکی سلێمانی و کەرکوک لاوازە تەنھا ھەور و ھەتاو دەبێت.


‌نوێترین