×

كۆتایی به‌ وه‌رزی خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌هێنرێت

 2021-03-27
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


به‌پێی زانیارییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی میدیایی وڵاته‌كه‌م كۆتایی به‌ وه‌رزی خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌هێنرێت بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن جگه‌ له‌ ١٢ی ئاماده‌یی

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ كۆتایی پێده‌هێنرێت و چیتر خوێندكاران ناچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا له‌ ٢٥ ی ئه‌م مانگه‌ پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌بیانوی كۆرۆناوه‌  خوێندن راگیرا و هه‌رچه‌نده‌ بریاربوو له‌ ٢٥ ی مانگ دوباره‌ هۆڵه‌كانی خوێندن بكرێنه‌وه‌ به‌ڵام جارێكی تر بریاری راگرتنه‌كه‌ تا ٨ ی نیسان درێژكرایه‌وه‌ به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كی وڵاته‌كه‌م ئه‌مساڵ چیتر خوێندكاران ناچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن و كۆتایی به‌ پرۆسه‌ی خوێندن ده‌هێنرێت


‌نوێترین