×

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم: بۆ یەکەمجار مردن بەھۆی کۆرۆناوە ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند

 2021-03-28
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و ژمارەیەکی زۆریش داخلی نەخۆشخانەکان کران و قەرەوێلەکانی بەشی چاودێری چڕ خەریکە پڕ دەبێتەوە و جێگا نامێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەداخەوە، بەھۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان، دوای تێپەڕینی چوار مانگ و لە ئەمساڵدا بۆ یەکەمجار مردن بەھۆی کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و تەنھا تا کاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوو ١١ کەس لە ھەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا مردوون 

 


‌نوێترین