×

وڵاتەکەم زانیاریی ورد لەسەر راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە ھەرێم ئاشکرادەکات

 2021-03-30
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


بەپێی زانیارییەکانی دامەزراوەی میدیایی وڵاتەکەم کە لەچەند سەرچاوەیەکەوە دەستیکەوتووە، وەزارەتی تەندروستی پێشنیازی قەدەغەی ھاتووچۆی تەواوی بۆ لیژنەی باڵای کۆرۆنا کردووە

ھەر بەپێی زانیارییەکان لەچوارچێوەی توندکردنەوەی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا کافتریا و چێشتخانەکان و بازارە مللییەکان دادەخرێن

ھەروەھا سەرجەمی خولەکانی زمان و فێربوون و بەھێز کردن رادەگیرێن

ھەر بەپێی زانیارییەکان دەوامی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان رادەگیرێت 
سەبارەت بە دەوامی فەرمانبەرانیش وڵاتەکەم زانیویەتی دەوامی فەرمانبەرانیش کەم دەکرێتەوە و فرۆکەخانە و سنورەکان توندتر دەکرێن و ھاتووچوێ نێوان شارەکان و ناحیەکان سنوردار دەکرێت
 


‌نوێترین