×

شاسوار عه‌بدولواحید: چاوەڕوانی ھەڵوێست و کاردانەوەی تر بن

 2021-03-31
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


له‌ دوای روداوی پێڵاوتێگرتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، شاسوار عه‌بدولواحید رایگه‌یاند، چاوەڕوانی ھەڵوێست و کاردانەوەی تر بن لە ئێمە و پەرلەمانتارەکانمان و نەوەی نوێ بە گشتی.

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، کاتێک تۆ گوێ لە خەڵک ناگریت، گوێ لە خۆپیشاندەران ناگریت ، گوێ لە ھەڵبژاردن ناگریت و ھەوڵی گۆرینی ئەنجام دەدەیت، دوای ھەڵبژاردن ھەوڵی کرینی پەرلەمانتارە دەرچووەکان دەدەیت، دواتریش ئەوەی بۆمان دەمێنێتەوە لە ناو پەرلەمان گوێیان لێ ناگرن و ناھێڵن قسە بکەن و ھیچ پرۆژەیەکیان بە ھەند وەرناگرن، ئیتر چاوەڕێی چی دەکەن؟ چاوەڕێن گوڵتان تێ بگرن؟

باسی له‌وه‌شكردووه‌، لە ھەموو دونیای دەگەێنین کە چ جۆرە عەقڵییەتێک ئێستا لە ھەرێم حوکم دەکات و چۆن میدیا و چالکوان و پەرلەمانتار بێدەنگ دەکات و چۆن کوردستان دەبەن بەرەو سیستەمێکی دیکتاتۆری بنەماڵەیی مافیاگەرایی نادامەزراوەیی.

باسی له‌وه‌شكردووه‌،  چاوەڕوانی ھەڵوێست و کاردانەوەی تر بن لە ئێمە و پەرلەمانتارەکانمان و نەوەی نوێ  بە گشتی.


‌نوێترین