بەڕێوەبەری ناحیەی بەنی سەعد لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، شەوی رابردوو، دوو كهس بۆ ئەوەی ماتۆرسیکلێكی سێ تایە لە ھاوڕێکیان بسێنن، ھەوڵی سەربڕینی ھاوڕێکەیان داوه.
نەجم سەعدی بەڕێوەبەری ناحیەی بەنی سەعد رایگەیاند: شەوی رابردوو، گهنجێك بە برینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەعقوبە، کە بەپێی برینەکەی دەرکەوتووە ھەوڵی سەربڕینی دراوە.
باسی لهوهشكرد، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دهریخستووه، دوو ھاوڕێی ئەو گهنجه بریندارە، ویستوویانە بە چەقۆ سەری ببڕن بۆ ئەوەی ماتۆڕسیکلە سێ تایەکەی بدزن، سەرەڕای بڕینی بەشێک لە ملی گەنجەکە، بەڵام توانراوە فریاگوزاری بۆ بکرێت و ژیانی لە مەترسی رزگار بکرێت.
لەلایەن یەکی تریشەوە، سەرچاوەیەک لە ھێزە ئەمنییەکانی پارێزگای دیالە رایگەیاند، ھەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون و رادەستی دادگا کراون، بۆ ئەوەی سزای خۆیان وەربگرن.