شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، ئەو پارەیەی حکومەت لە مانگێکدا دەستیدەکەوێت دوو ھێندەی ئەو بڕەیە کە بۆ موچە پێویستیەتی بەڵام ھەر بەردەوامە لە لێبڕینی موچە
شاسوار عەبدولواحید سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ دوو پەیامی سەبارەت بە بەردەوامیی لێبڕینی موچە و خۆپیشاندانەکان و پرۆسەی ھەڵبژاردن بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو پارەیەی حکومەت لە مانگێکدا دەستیدەکەوێت دوو ھێندەی ئەو بڕەیە کە بۆ موچە پێویستیەتی بەڵام ھەر بەردەوامە لە لێبڕینی موچە
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا حکومەتی ھەرێم ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت لە کاتێکدا ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری پێویستە بۆ دابەشکردنی موچە، بەڵام ھێشتا لێبڕینی موچە بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارین لە فەرمانبەران لە مافی خۆیان خۆش نەبن و ئەوانیش لەگەڵیاندان
باسی لەوەشکرد، ناکرێت ئەم ھەموو قەیران و زوڵمە ھەبێت و موچەی خەڵکی بخورێت بەڵام ھەموومان بێدەنگ بین
شاسوار عەبدولواحید سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی کەمتر لە ١٠ رۆژ ماوە بۆ تازەکردنەوەی کارتی بایۆمەتری بۆیە داوا لە ھاوڵاتیان دەکەم بەپەلە بچن کارتەکانیان نوێ بکەنەوە تا مافی دەنگدانیان ھەبێت
باسی لەوەشکرد ئەمجارە سێ ئەوەندەی پەرلەمانتارە ئازاکانی نەوەی نوێ بنێرنە پەرلەمانی عێراق تا داکۆکی لە مافەکانتان بکەن.