×

عێراق ساڵانە نزیكه‌ی ١٠٠ ھەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی لەدەست دەدات

 2021-04-12
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم




نەتەوە ‌یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەھۆی گۆڕانکاریی لە کەش و ھەوادا عێراق ساڵانە  نزیكه‌ی ١٠٠  ھەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی لەدەست دەدات.

له‌ راپۆرتێكدا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، کێشەی بە بیابانبوونی عێراق پێویستی بە بەرنامەیەکی نیشتمانی ستراتیژی ھەیە، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەسەر پێکھاتەکانی خاکەکە بکرێت و گەشەی پێبدرێت.

ھاوکات کەمیی باران بارین و کەم بەردانەوەی ئاوی ھەردوو رووباری دیجلە و فوراتە لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە، رێژەی زەوی کشتوکاڵی لە عێراق بۆ نیوە کەمکردووەتەوە.


‌نوێترین