سەردێڕ:

دەستەى مافی مرۆڤ ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى زۆربوونى حاڵەتەکانی کوشتنەوە لە هەرێم بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2018-06-27

3486 جار خوێندراوەتەوە

دەستەى مافی مرۆڤ ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى زۆربوونى حاڵەتەکانی کوشتنەوە لە هەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، هۆکارەکەى ئەوەیە چەک لای هاوڵاتییانە و داواش لە حکومەت دەکات کۆنترۆڵی چەک بکات.


دەستەى مافی مرۆڤ ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى زۆربوونى حاڵەتەکانی کوشتنەوە لە هەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، هۆکارەکەى ئەوەیە چەک لای هاوڵاتییانە و داواش لە حکومەت دەکات کۆنترۆڵی چەک بکات.

دەستەى سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم ڕایگەیاندووە، "ئێمه‌ له‌ ئامار و ڕاپۆرتی مانگانه‌ی خۆمان له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا كه‌ بڵاومانكرده‌وه ‌و بۆ ڕای گشتی و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ئه‌وه‌مان ڕاگه‌یاندبوو كه‌ هۆكاره‌كانی كوشتن و خۆكوشتن ئه‌گه‌رچی فره‌ هۆكاره‌ به‌ڵام زۆربه‌ی به‌ چه‌ك بووه‌ و به‌شێكی زۆری ئه‌و چه‌كه‌ش بێ مۆڵه‌ت بووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان وت كه‌ چه‌ك لای هاوڵاتییه‌ و به‌ ئاسانی ده‌ستده‌كه‌وێت و بازاڕی چه‌كفرۆشیش وه‌ك پێویست كۆنتڕۆڵنه‌كراوه‌، زۆر به‌ ئاشكرا كڕین و فرۆشتن به ‌چه‌ك ده‌كرێت له ‌بازاڕه‌كان، و كه‌موكوڕی له ڕێنماییه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌یه‌ له ‌پارێزگاكان و پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و كۆنتڕۆڵبكرێت".

ڕاشیگەیاندووە، "وه‌ك پێویست گوێ بۆ پێشنیار و ڕاسپارده‌كانمان نه‌گیرا ئه‌وكات تا بینیمان حاڵه‌ته‌كان به‌ نائاسایی زیادیانكرد و زۆر به‌ زه‌قی دیارده‌ی چه‌كداری ده‌بینرا له ‌شه‌قام و كۆڵان و بازاڕه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا".

دەستەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "ئێستاش كه‌ دوای ساڵیك به‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی پیشنیاره‌كانمان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دیارده‌ی چه‌كداری و  پێداچوونه‌وه‌ به‌ مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك به ‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پارێزگاكان هاتنه‌ پێش بۆئه‌وه‌ی به ‌هه‌موو شێوه‌یەك پێداچوونه‌وه‌ بكرێت به‌ پێدانی مۆڵه‌ت و كۆنترۆڵكردنی دیارده‌ی چه‌كداری و ئۆتۆمبیلی جام ڕه‌ش و بێ تابلۆ كه‌ مه‌ترسییان هیچی كه‌متر نییه‌ له‌ دیارده‌ی چه‌كداری و ئه‌وكاتیش و ئێستاش به‌ دیارده‌یه‌كی ناشارستانی و نایاسایی ده‌زانین".

لە کۆتاییشدا هاتووە "لێره‌وه‌ش ده‌ستخۆشی له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ئیداره‌ی پارێزگاكان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستیانپێكردووه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و دیارده ‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی تاوانبارن و سه‌رپێچی یاساییان كردووه ‌و له‌پێناو سه‌قامگیری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێمانوایه‌ له ‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ پێویسته‌ یاسای ژماره‌ ١٦ی ساڵی ١٩٩٣ی تایبه‌ت به‌ مۆڵه‌تدانی چه‌ك بگۆڕدرێت و هه‌مواربكریته‌وه‌ بۆ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ئه‌وه‌ش بچه‌سپێت كه‌ ئه‌و چه‌كه‌شی لای كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پیشمه‌رگه‌یه‌ به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌نه‌درێت له‌دوای ده‌وامی فه‌رمی و ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌وه‌ نابێت بیبه‌نه‌وه‌ ماڵه‌وه‌".

 

ئەمەش لەدواى ئەوە هات‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند حاڵه‌تێكی كوشتن و ته‌قه‌كردن ڕوویدا به ‌چه‌ك له‌ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی لای هاووڵاتییان دروستكرد.

هـ،ڕ