سەردێڕ:

وەزیری پەروەردە: ڕێژەى دەرچوون لە بەشى زانستى %٢٨ و لە وێژەیش %١٨ بووە

فۆتۆ: 
2018-06-27

16231 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، ڕێژەى دەرچوون لە بەشى زانستى %٢٨ و لە وێژەیش %١٨ بووە


وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، ڕێژەى دەرچوون لە بەشى زانستى %٢٨ و لە وێژەیش %١٨ بووە

وەزیری پەروەردە لە میانەى کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ڕایگەیاند، ڕێژەى دەرچوون لە بەشى زانستى %٢٨ و لە وێژەیش %١٨ بووە و هیچ خوێندکارێکیش ١٠٠ لە ١٠٠ی نەهێناوە.

وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند، ٥٧ خوێندکار پلەى یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە و کە ٣٤ یان کوڕ و ٢٣ یان کچن.

ئەوەش لە کاتێکدایە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ٩ ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی لە شاری هەولێر ئاشکرا کرد و دواتر ناوی یەکەم و دووەم و سێهەمەکانی هەردوو قۆناغەکە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا.

هـ.ڕ