سەردێڕ:

​ ناوی دوو خوێندکارە یەکەمەکەی بەشی زانستی لەسەر ئاستی ھەرێم ئاشکراکرا

ئەنجامەکان ئاشکراکرا
فۆتۆ: 
2018-06-27

50974 جار خوێندراوەتەوە

خوێندکار بەستە یاسین لە سلیمانی یەکەمی بەشی زانستی پۆلی ١٢بووە لەسەر ئاستی ھەرێم و تێکڕای نمرەکەی ٩٩.١٤ بووە.


  خوێندکار بەستە یاسین لە سلیمانی یەکەمی بەشی زانستی پۆلی ١٢بووە لەسەر ئاستی ھەرێم و تێکڕای نمرەکەی ٩٩.١٤ بووە. 

ھاوکات خوێندکار  پەیام نایف جەمال  لە ھەولێر  یەکەمی دووبارە بووە و  تێکڕای نمرەکەی ٩٩.١٤ یە .

ھاوکات وەزیری پەروەردە لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ڕایگەیاند، ڕێژەی دەرچوون لە بەشی زانستی %٢٨ و لە وێژەیش %١٨ بووە و ھیچ خوێندکارێکیش ١٠٠ لە ١٠٠ی نەھێناوە.

وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند، ٥٧ خوێندکار پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەستھێناوە و کە ٣٤ یان کوڕ و ٢٣ یان کچن.

هـ،ڕ