×

کاروانێکی دیكه‌ی ڤاکسین گه‌یشته‌ هه‌ولێر

 2021-04-26
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


شەوی رابردوو کاروانێکی ڤاکسین لە جۆری فایزەر کە ٣٤٠٠  ژەمه‌ ڤاکسینە گەیشتە ھەولێر 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوو، ئەو بڕە ڤاکسینە ھەزار و ٧٠٠  ژەمی بۆ ھەولێر و ھەزار و ٧٠٠ دیکەش بۆ سۆرانە

باسی له‌وه‌شكردووه‌، سبەی شەو لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین بەردەست دەبێت، ئەو کەسانەی ناوی خۆیان تۆمارکردووە و نامەیان بۆ ھاتووەتەوە دەتوانن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ئەو بنکەیە بکەن کە دیاریان کردووە

له‌ ته‌واوی ولاتانی جیهاندا حكومه‌ت بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆری بۆ كڕینی ڤاكسین بی هاوڵاتیه‌كانی ته‌رخان كردووه‌ به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا یه‌ك دۆلار بۆ كڕینی ڤاكسین ته‌رخان نه‌كراوه‌ و هاوڵاتیان چاویان له‌ ولاتانه‌ تا به‌ خێری خۆیان ڤاكسین ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكه‌ن


‌نوێترین