×

یه‌كێتی و گۆڕان به‌ناوی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن

 2021-05-01
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


بەپێی نوسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست دامه‌زراوه‌ی میدیایی وڵاته‌كه‌م كه‌وتووه‌،  بزوتنەوەی گۆڕان بێ گەڕانەوە بۆ جفاتی نیشتیمانی حزبەکەی، ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یەکێتی ئەنجامداوە، بۆ درووستکردنی ھاوپەیمانی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، لەکاتێکدا جڤاتی نیشتیمانی خاوەن باڵاترین دەسەڵاتە لە بزوتنەوەی گۆڕان لە پرسە گرنگەکاندا، بزوتنەوەی گۆڕانیش ڕایگەیاندووە دوای پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن جفاتی نیشتیمانی ئینجا ڕێککەوتنی کۆتایی ئەنجامدەدا.

بەپێی نوسراوەکە، ھاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بەناوی ھاوپەیمانی کوردستان لە کۆمیسۆن تۆمارکراوە و لەماوەی یەک ڕۆژدا تەواوی کارەکانی تۆمارکردنی ھاوپەیمانیەکە ئەنجامدراوە.


‌نوێترین