×

وڵاتەکەم داھاتی ٢٤ کاتژمێری حکومەتی ھەرێم ئاشكراده‌كات

 2021-05-08
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


ھەرچەندە حکومەتی ھەرێم داھاتی گشتی ھەرێم ئاشکرا ناکات کە لە فرۆشتنی نەوت و گومرگ و باج و رسومات و داھاتی ناوخۆوە دەستیدەکەوێت بەڵام بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی پەرلەمانتاران و زانیارییە رۆژنامەوانییەکان لە دامەزراوەی میدیایی وڵاتەکەمەوە داھاتی ٢٤ کاتژمێری حکومەتی ھەرێم بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە تا ھاوڵاتیانی ماف خوراوی کوردستان ئاگاداربن حکومەت چی داھاتێکی زەبەلا‌حی دەست دەکەوێت و هێشتاش به‌ لێبڕینه‌وه‌ موچه‌ دابه‌شده‌كات.

   
  داھاتی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە
  رۆژانە حکومەتی ھەرێم ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی بۆرییەوە ھەناردە دەکات 

  لە ئێستادا بەرمیلێک نەوت بە ٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت ھەرێمیش نەوتەکەی بە کەمتر لە ١٠ دۆلار دەفرۆشێت بەو پێیەش حکومەت لە فرۆشتنی بەرمیلێک نەوت ٦٠ دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە

  کەواتە داھاتی ٢٤ کاتژمێری فرۆشتنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە دەکاتە ٣٠ ملیۆن  دۆلار

 داھاتی نەوت لە رێگەی تانکەرەوە
حکومەتی ھەرێم رۆژانە لەرێی فرۆشتنی نەوت لە رێگەی تانکەرەوە  ٧ ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت

داھاتی گومرگ و ناوخۆ
بەپێی زانیاریی بەشێکی پەرلەمانتاران و زانیارییە نافەرمییەکان داھاتی رۆژانەی خاڵە سنورییەکان و ناوخۆ بە زیاتر لە ٦ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت

هاوکات بەغداش بڕیار بوو بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێت به‌ڵام تا ئێستا هه‌رێم نه‌ نه‌وته‌كه‌ی راده‌ست كردووه‌ نه‌ هیچ بره‌ پاره‌یه‌كی وه‌ك داهاتی نه‌وت و ناوخۆ راده‌ستی به‌غدا كردووه‌ بۆیه‌ به‌غداش هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی نه‌ناردووه‌

کەواتە کۆی گشتیی ئەو داھاتەی حکومەتی ھەرێم لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دەستیکەوتووە دەکاتە ٤٣ملیۆن دۆلار.


‌نوێترین