×

تەنھا لەسەر ئەوەی لەم وێنەیەدا دەستی خستووەتە پشتییەوە داوای دادگایی کردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو دەکرێت

 2021-05-11
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم



بەتۆمەتی ئەوەی سوکایەتی بەیەکێک لەسوڵتانەکانی عوسمانی کردووە، کاتێک بەدەوری گۆڕەکەیدا سوڕاوەتەوە، ھەردوو دەستی لەپشتەوە بوە، داواکاریی گشتی تورکیا داوای دادگاییکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی شاری ئەستەنبوڵ دەکات

داواکاری گشتی تورکیا ئەوەی وەک جۆرێک لەسوکایەتی بەو سوڵتانەی عوسمانییەکان ناوبردوە، چونکە وتویەتی، ئەو سوڵتانە پێگەیەکی گەورەی لەناو تورکەکاندا ھەیە و لەسەر دەستی ئەو ئەستەنبوڵ لەژێر دەستی بیزەنتییەکان دەرھێنراوە.

لای خۆشیەوە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو ڕەتیکردووەتەوە کە ئەو بێڕێزی بەسوڵتان محەمەد فاتیح یان ھیچ کام لەکەسایەتییە مێژووییەکان کردبێت.

باسی لەوەشکرد، جێگای گاڵتەجارییە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ بابەتێک بکرێتەوە کە بەیاسا وەک تاوان ھەژمارنەکراوەو ھیچ دەقێک نییە ئاماژەی پێبکات،


‌نوێترین