×

لەسەر فەرمانێکی گرتنی پارتی لە هەولێرەوە، یەکێتی داوای دەستگیرکردن و تەسلیمکردنەوەی شاسوار عەبدولواحید بە هەولێر دەکات

 2021-05-16
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


یەکێتی و پۆلیسی سلێمانی نوسراوێکی کردووە بۆ پارێزگای سلێمانی تا شاسوار عەبدولواحید دەستگیر بکرێت و رادەستی ھەولێر بکرێتەوە، کە پارتی بە تۆمەتی ھاندانی خۆپیشاندان لە مانگی ٦ ی ساڵی رابردوودا سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە.

به‌پێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، یەکێتی ئەمڕۆ تەبلیغی پۆلیسیان ناردوە بۆ ناوبراو و دەیەوێت شاسوار عەبدولواحید دەستیگربکات و رادەستی پۆلیسی ھەولێر و پارتی بکات.

نوسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا دەرچووە، بەڵام لە ئێستادا پۆلیس ئاگادارکردنەوە (تبلیغ) نوێی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ناردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٢ی مانگی ٦ی ساڵی رابردوو، لەسەر داوای سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەولێر سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمارکراوە بە تۆمەتی ھاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.

شاسوار عەبدولواحید تا ئێستا چەندینجار لەسەر چەندین تۆمەت کە لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە ئاڕاستەی کراوە دەستگیرکراوە و چەندینجار چووەتە دادگا، بەڵام تا ئێستا دادگا نەیتوانیوە ھیچ کام لە تۆمەتەکانی پارتی و یەکێتی لەسەردا ساغ بکاتەوە.


‌نوێترین