×

وڵاتەکەم بڕینی رێژەیەکی دیکەی موچەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەته‌وه‌ ئاشکرادەکات

 2021-05-27
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم


حکومەتی شکستخواردوی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە دوایین کۆبونەوەیاندا بڕیاری بڕینی بەشێکی دەرماڵەی فەرمانبەرانیان دەرکردووە کە لەو رێگەوە دەیانەوێت بڕێکی دیکە لە موچەی فەرمانبەران ببڕن

بەپێی زانیارییەکانی وڵاتەکەم حکومەت چەندین دەرمالەی جیاواز دەبرێت و ھەندێکیشیان کەمدەکاتەوە، کەبریتین له‌ دەرمالەکانی نیشتەجێبون جوگرافی مەترسی پلە تایبەتەکان و خۆراک

بەگشتی موچەی فەرمانبەرێک لە ١٥٠ ھەزار دەبڕدرێت بەپێی جۆری دەرماڵەکەی تاوەکو ٢٥٠ ھەزار دینار

ھەر مامۆستایەک بڕی ١٥٠ ھەزاری لێدەبڕدرێت

بڕی ٥٠ بۆ ١٠٠ ھەزاری تر لە فەرمانبەری پلە شەش و حەوت دەبڕدرێت

 ٢٠ بۆ ٤٠ ھەزاری دەرمالەی جوگرافی دەبڕدرێت

پلە حەوت ٢٧٠ بۆ ٢٩٠ ھەزاری لێ دەبڕدرێت

بۆ پلە شەش ٢٢٠ ھەزار بۆ ٢٤٠ ھەزار دەبڕدرێت

بۆ پلە پێنج ١٧٠ ھەزاز بۆ ١٩٠ ھەزار دەبڕدرێت


‌نوێترین