سەردێڕ:

زێڕ نزمترین ئاستی تۆمارکرد

فۆتۆ: 
2021-06-30

33170 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٦ هەزار ٥٧ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٧٥٩ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٦ دۆلار و ٥ سەنتە.


لە سەرەتای ئەم مانگەدا نرخی زێڕ بە رێژەی ٪٧.٨ دابەزی، کە لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ـەوە بەم شێوەیە دابەزینی بەخۆوە نەبینیوە، کە ئەوەش بەهۆی هەڵوێستی ئەنجومەنی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکاوەیە، کەوا بانکی ناوەندی ئەمریکی یەدەگی نەختینەیی توندوتڵتر کردووە.

بەوپێیەش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ناوخۆدا گۆرانکاری بەسەردا هاتووەو نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ دوو هەزار دیناری عێراقی دابەزیوە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٤ هەزار دینارە

 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٣٨١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٧ هەزار دینارە.