سەردێڕ:

ئاگری کۆگاکەی هەولێر گەیشتە خواردنگەیەکی تەنیشتی

فۆتۆ: 
2021-06-30

3777 جار خوێندراوەتەوە

چۆمان مەحمود پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کە ئاگری کۆگا و مۆبیلیاتەکەی هەولێر گەیشتووەتە چێشتخانەیەکی تەنیشتی، بەڵآم زوو توانراوە کۆنترۆڵبکرێت.


وتیشی، کە تیمەکانی بەرگری شارستانی و قائیمقامیەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەشڵێت، مەترسی لەسەر ماڵەکانی بەشی پشتەوەی کۆگاکە هەیە.

باسی لەوەشکرد، کە بەشی پێشەوەی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و بەسی پشتەوەی مۆبیلیاتەکە ماوە.

دەڵێت، هێشتا زیانەکان دیار نین بەڵام بە مەزەندەی ٣٥ دەفتەر دۆلار دەخەمڵێندرێت.

خاوەنی کۆگاکە باس لەوەدەکات، کە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە تەقینی سپلێت بووە و لەوەوە تەشەنەی سەندووە.

هـ.ئـ