سەردێڕ:

تەقینەوەیەک شاری بەغدای هەژاند

فۆتۆ: 
2021-06-30

5803 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چینراو لە بازاڕی مرێدی لە ناوچەی سەدر لە شاری بەغدا زیاتر لە ١٠ کەس برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ئەنجامی تەقینەوەکە تا ئێستا بریندار هەیە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، تەقینەوەیەک لە ناوچەی سەدری خۆرهەڵاتی شاری بەغدا رویدا و لە ئەکامدا زیاتر لە ١٠ هاوڵاتی برینداربوون کە برینی هیچ کامیان سەخت نەبوو.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، پاش گەڕان و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەلایەن دزگای هەواڵگری سەربازییەوە دەرکەوتووە تەقینەوەکە لە بازاڕی مدێری لە ناوچەی سەدر روویداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، تەقینەوەکە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوبووە و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠ هاوڵاتی برینداربوون.

لەدرێژەی راگەیەنراوەکەدا ئاماژەبەوەدراوە، برینی هیچ کام لە بریندارەکان سەختنەبووە و دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە.

باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری زیاترن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوو چەندین تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانی شاری بەغدادی پایتەختی عێراق ئەو شارەی هەژاندووە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە. چەندین جاریش بە موشەک و بۆمبی چێنراو و بۆردوومان لە رێگەی درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانانای نێودەڵەتی دژی داعش و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و کاروانی هێزەکانیان و فڕۆکەخانەی بەغدا و هەولێری نێودەڵەتیش، بە پلەی یەکەم حکومەتی عێراقی پەنجەی تۆمەت ئاراستەی گروپی چەکداری داعشدەکات و لەبەرامەردا ئەمریکا ئەو گروپە چەکدارییانە تۆمەتباردەکات کە لە ئێرانەوە نزیکن.

کـ ، ئـ