سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزیدایە

فۆتۆ: 
2021-07-01

565 جار خوێندراوەتەوە

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٧٥ دۆلار و ١٣ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک شەش سەنت بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاویش بە ٧٣ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شەوی هەینی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست بەنزیکەی ٥،٤ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل بەرز دەبێتەوە، ھەروەھا لە ساڵی داھاتووشدا رێژەی خواستی رۆژانە لەسەر نەوت بەراورد بەمساڵ ٣،١ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات.