سەردێڕ:

ئاگر لە کارگەیەکی جبس کەوتەوە

فۆتۆ: 
2021-07-01

2738 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، ئاگر لە کارگەی جبسی خەبات کە لە سێ باڵەخانە پێکهاتووە لە قەزای خەبات کەوتووەتەوە و هەر سێ باڵەخانەکە بەتەواوی سوتاون و تائێستاش ئاگرکە کۆنتڕۆل نەکراوە.


بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئار تی لە هەولێر، کارگەیەکی ئارد لە تەنیش کارگەی جبسەکەدا هەیە و لە ئێستادا ئاگرەکە بووەتە مەترسی لەسەر ئەو کارگەیەش.

شایەتحاڵەکان بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و هیچ کەسیش بریندار نەبوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرجەمی کارگەی جبسەکە سوتاوە زیانی مادی بەر کارگەکە کەوتووە.

شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوەشداوە، تا ئێستا ئاگرکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

ئەمە لەکاتیکدایە، دوێنێ ئاگرێکی گەورە لە مۆبیلیاتێکی هەولێر لە شەقامی ٦٠ مەتری کەوتەوە کە کۆگایەکی کارگەکەشی لەگەڵدایە و بەشی سەرەوەی کۆگاکە گڕیگرت دواتر کۆنتڕۆڵ کرا.خاوەنی کۆگاکەش باسی لەوە کرد، کە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە تەقینی سپلێت بووە و لەوەوە تەشەنەی سەندووە.

هێرش قادر – هەولێر

کـ ، ئـ