سەردێڕ:

بڕیارێکی نوێ لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەوە درا

فۆتۆ: 
2021-07-01

2584 جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە بارەی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل درێژکردەوە.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سه‌رجه‌م پێشه‌نگا‌و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە، بڕیاری كاركردن به‌ سیستمى گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ١/٦/٢٠٢١ بۆ ١/٨/٢٠٢١ درێژکراوەتەوە.

دەشڵێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو خۆگونجاندنى پێشه‌نگاو كۆمپانیاكانه‌ له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌دا .

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، پێویسته‌  تا رۆژی ١/٨/٢٠٢١ سه‌رجه‌م پێشه‌نگاو كۆمپانیاكان خۆیان لەگەڵ سیستمی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بگونجێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ته‌كانی هاتوچۆ مامه‌ڵه‌كانیان كاری پێناكرێت.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا باس لە ئامانجی كاركردن به‌ سیستمى گرێبه‌ستى ئه‌لیكترۆنى کراوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، تا بتوانرێت خاوه‌ندارێتى ئۆتۆمبێل له‌ ماوه‌ى یه‌ك مانگدا له‌فرۆشیاره‌وه‌ بۆ كڕیار بگوازرێته‌وه‌.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی ئایار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، سه‌رجه‌م پێشه‌نگا و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە کە لە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١/٦/٢٠٢١ەوە بڕیاری كاركردن به‌ گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌خرێته‌ كار. ئاماژەی بەوەشدابوو، پێویسته‌ پێشه‌نگا ‌و كۆمپانیایه‌كان تا رۆژی ١٥-٦-٢٠٢١ خۆیان له‌گه‌ڵ سیستمی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بگونجێنن.

کـ ، ئـ