سەردێڕ:

وەزارەتی شەهیدان: زیاتر لە ١٦ هەزار لە کەسوکاری شەهیدان زەوی وەردەگرن

فۆتۆ: 
2021-07-01

941 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە ١٦ هەزار کەسوکاری شەهیدان فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە. دەڵێت، "بەهۆی نەبوونی زەویی ئامادەکراو پێشتر دابەشکردنی زەوی دوا کەوتووە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند، "وەزارەت خەریکی پێداچوونەوەیە بە پرسی دابینکردنی زەوی بۆ کەسوکاری شەهیدان، چونکە لە ڕابردوودا کێشەی نەبوونی زەوی ئامادەکراو هەبووە لە سنووری شارەوانییەکان، ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی پێدانی زەوی بە کەسوکاری شەهیدان دوا بکەوێت."

وتیشی، "لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ١٦ هەزار کەس لە کەسوکاری شەهیدان و شەهیدانی شەڕی داعش رەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانیان هەیە بۆ وەرگرتنی زەوی."

بەرەڤان حەمدی ئاماژەی بەوەشدا، " هەردوو وەزارەتی شەهیدان و شارەوانی و گەشتوگوزار تاوتویێ پرسی زەویی شەهیدان دەکەن و دواتر رەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت."

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمدا وەستاوە و دابەشنەکراوە کە پێشتر بە گوێرەی خاڵ و ساڵی خزمەت و تەمەن پێیاندەدرا.

کـ ، ئـ