سەردێڕ:

لە ریزبەندی خراپترین سەرۆکدا ترەمپ پلەی چوارەمی گرتووە

فۆتۆ: 
2021-07-01

1803 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ریزبەندی سەرۆکایەتی ئەمریکا C-SPAN بۆ خراپترین سەرۆکی ئەە وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢١دا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە پلەی چوارەمی گرتووە.


بەگوێرەی ریزبەندییەکە کەلە ٣١٢ پلە پێکهاتووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکای لە پلەی ٤١دا ناوە خستوویەتییە پێش فرانکلین پێرس و ئەندرۆ جۆنسۆن و جەیمس بوکانان، بەمەش پلەی چوارمی لە ریزبەندی خراپترین سەرۆکی ئەو وڵاتەی گرتووە.

بەگوێرەی ریزبەندییەکە ئەمە یەکەمجارە دۆناڵد ترەمپ ناوی دەچێتە لیستەکەوە، لەکاتێکدا کۆتا راپرسی لەسەردەمی ئەودا بەڕێوەچووبێت راپرسی ساڵی ٢٠١٧بوو.

بەگوێرەی راپرسییەکە، لە نزمترین پلەی ئیدارەدان و رەفتاری ئەخلاقیدا دۆناڵد ترەمپ پلەی ٤٤ەمینی گرتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ریزبەندی خراپترین سەرۆک بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجامدرا و تیایدا ١٤٢ مێژوونوس و مامۆستای زانکۆ و چاودێر و پیشەییەکان بەشداربوون و لە ژمارە ١ تا ١٠یان بۆ کەسایەتییە خاوەن تایبەتمەندێتییە جیاوازەکان لە سەرکردایەتیکردندا دانا.