سەردێڕ:

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا ھات

فۆتۆ: 
2021-07-02

2439 جار خوێندراوەتەوە

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٧٥ دۆلار و ٧٨ سەنتە، بەمەش نرخەکەی دابەزیوە بەراورد بە دوێنێ.



ئەمڕۆ ھەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاویش بە ٧٥ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ھەفتەی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست بەنزیکەی ٥،٤ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل بەرز دەبێتەوە، ھاوکات لە ساڵی داھاتووشدا رێژەی خواستی رۆژانە لەسەر نەوت بەراورد بەمساڵ ٣،١ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات.