سەردێڕ:

بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غازەوە؛ کەسێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-07-02

3565 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشخانەى فریاکەوتنی سەقز رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غاز، کەسێک گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.


سیروان فەتاحی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خێرای پزیشکی سەقز لەبارەی رووداوەکەوە بە میدیاکانی وتووە، شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غاز لە خانوویەک لە سەقز، کەسێک گیانی لەدەستداوە و ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون، کە دوو لە بریندارەکان دۆخیان ناجێگیرە.

سیروان فەتاحی وتیشی، تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و حەوت کەس لە بریندارەکان لەلایەن تیمەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و سێ کەسی دیکەش لەلایەن خەڵکەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

لە رووی جوگرافییەوە، سەقز سەر بە پارێزگای سنەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.