ھەسەدە ١٠٠ چەکداری داعشی رادەستی عێراق کرد

11/02/2021
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم

ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە ١٠٠ چەکداری داعشیان رادەستی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق کرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە، ھێزەکانی سوریای دیموکرات ١٠٠ چەکداری داعش کە خەڵکی عێراق بوون لەرێگەی دەروازەی رەبیعە لە سنوری موسڵ رادەستی پۆلیسی فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کرد بۆ لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنیان.

ئاماژەبەوەشکراوە، رادەستکردنەکە بە ھەماھەنگی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی موسڵ و ھێزەکانی سوریای دیموکرات بووە کە پێشتر ئەو چەکدارانە لە نێو خاکی سوریا دەستگیرکراون.