×

  ڤیدیۆ

لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ بارزانی لەسەر تەختی سەرۆکایەتی هەرێم دانیشت

لە سەری ڕەشەوە بۆماوەی ١٢ ساڵ حوکمڕانی هەرێمی کوردستانی کرد، جگە لە تەواوکردنی دوو خوولی چوار ساڵ بە چوار ساڵ، دوو ویلایەتی دوو ساڵ بە دوو ساڵی زیادەشی لە لایەن پەرلەمانەوە بۆ درێژکرایەوە، نەک هەر نەیتوانی پێگەی خۆی لەو چەند ساڵەدا بەهێز بکات، بەڵکو مانەوەی زۆری لە پۆستەکەدا خەریک بوو بۆ هەمیشە ڕۆڵی لەسەر تەختی شانۆی سیاسی کوردستان بسڕێتەوە. مەسعود مستەفا بارزانی، لە حەفتاکانی تەمەنیدایە، هێشتا لە سیاسەت بەردەوامەو پادشای مەملەکەتەکەی خۆیەشیەتی لە بادینان، بەڵام شکستی ڕیفراندۆم، تەواوی هیواو ئاواتەکانی ئەوی وەک سەرۆکێکی نەتەوەیی بۆ هەمیشە کوژاندەوەو بە یەکجاری لە تەختی شانۆی سەرکردایەتیکردن کردە دەرەوە.
12/06/2020
159 جار بینراوە
‌نوێترین