×

داعش ھێرشی کردووەتە ھەسەدە ژمارەیەک کوژراو برینداری لێکەوتووەتەوە

 2020-09-05
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
چەکدارانی داعش ھێرشیانکردووەتە سەر کاروانێکی ھێزەکانی سوریای دیموکرات له‌ رۆژئاواى كوردستان و ژمارەيه‌ك کوژراو برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئاژانسی سانای سوری بڵاویکردەوە، لە گوندێکی رۆژھەڵاتی  دێرەزور له‌ رۆژئاواى كوردستان داعش بە چەکی مامناوەند ھێرشی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی ھەسەدە و بەھۆیەوە چەکدارێکی ھەسەدە کوژراوە و ژمارەیەکیش برینداربوون.

ئاماژەبەوەشکراوە، لە شارۆچکەی زیبان لە دێرەزور داعش بە بۆمبی چێندراو ھێرشی کردووەتە سەر بارەگایەکی ھەسەدە بەھۆیەوە ژمارەیەکیان برینداربوون.

ئەوە لە کاتێکدایە بەشێکی ناوچەکانی دێرەزور و حەسەکە و رەقە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ھێزەکانی سوریای دیموکراتدایە کە ئەمریکا پاڵپشتییان دەکات و بەشەکەی تریان لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریایە.

 


‌نوێترین