×

تورکیا ئۆپراسیۆنەکانی بۆسەر پەکەکە کۆتایی پێھێنا

 2020-09-06
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینی ھێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ لە ناوچەی حەفتانینی باشوری کوردستان کۆتاییھات.

لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا ھاتووە، ھەڵمەتی گەڕان و پشکنین لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی پڵنگ لە حەفتانینی باکوری عێراق، کە رۆژی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ دەستیپێکردبوو، بە سەرکەوتوویی کۆتاییھات و ھێزەکانی کۆماندۆ چوونە نێو ھەموو پەناگە وئەشکەوتەکانی ناوچەکە و حەشارگەکانیان تەختکرد و لەو ماوەيه‌شدا ٣٢٠ چەکداری پەکەکەیان کوشتووە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٢٦٥ پارچە تەقەمەنی دەستی و ١١ لوغم و ١٢٥ بۆمبی دەستی و ١٠ ئاربی جی و ٢٦ چەکی قورس و ٤ ھاوەن و ١٤٣ چەکی سوک وچەندین کەرەستەی سەربازی دەستیبەسەردا گیراوە.

لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی بە ناوی "چڕنووکی ھەڵۆ" دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچەی حەفتانین راگەیاند، ھەروەھا رۆژی ١٦ی ھەمان مانگیش ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی بە ناوی "چنگی پڵنگ" راگەیاند و ھێزەکانی بە دوری ٤٥ کیلۆمەتر ھێنایە نێو سنوری ھەرێمی کوردستان.

 


‌نوێترین