×

وێنە.. مەترسیدارترین دار لە جیھاندا دەستلێدانی قەدەغەیە

 2020-09-06
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
دارستانەکان بەشێکی گرنگی سروشت و ژیانی مرۆڤایەتین و ھەوای گەردون پاک دەکاتەوە بۆ مرۆڤەکان و ھەوەرھا لە کاتی خۆردا سێبەرەکانی سودی زۆریان ھەیە لەگەڵ بەدەستھاتنی بەروبوومەکانیان، بەڵام ئەوەی جیگەی سەرسوڕمانە نابێت لە جۆرێک دار نزیکبیتەوە و بەروبومی بخۆیت رەنگە لە ماوەیەکی کەمدا بتکوژێت.

داری مانشینیل یان سێوی مردنی بچوک، ئەو جۆرە دارەیە کە نابێت بەھیچ شێوەیەک لێی نزیکبیتەوە و دەستی لێبدەی و ناشبێت بەروبوومەکەی بخۆیت کە بە قەبارەی سێوە.

ئەم جۆرە دارە بەدریژایی کەنارە لماوییەکانی فلۆریدا تا دەگاتە دەریای کاریبی و چەند بەشێکی ئەمریکای ناوەراست و باشور دەبینرێت.

بالصور: ممنوع لمسها ولا تناول ثمرها... أخطر شجرة في العالم

بەپێی ماڵپەری ( Atlas Obscura ) نزیکبوونەوە لەم جۆرە دارە ئەگەری زۆرە زیانی گەورەت پێ بگەیەنێت و بتکوژێت، ئەم جۆرە دارەش لە ترسناکترین ریزبەندی دارەکانی  جیھان دانراوە.

بەرھەمی ئەم دارە کە وەک سێو وایە گەڵاکانی بێت یان ڕەگەکەی یان دارەکە خۆی وەک شێوە ژەھرێکی پێوەیە و ئەمریکیە رەسەنەکان لە کاتی خۆیدا ئەم ژەھرەیان بە نوکی تیر و شمشێرەکانیانەوە کردووە بەرامبەر بە دوژمن بەکاریان ھێناوە.


‌نوێترین